به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـئەنجومەنی دومای ئەم وڵاتە پرۆژەیاسایەکی بۆ پێ و شوێنگرتنی چاکسازی و ھەموار کردنی یاسای بنەڕەتیی تێپەڕاند کە لەو بڕگانەی مانەوەی «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیایەو ئەم مافەی دەداتێ کە ماوەی سەرۆک کۆمارەتییەکەی ھەتا دوو خولی دیکە بەردەوام بێت.
لەم پرۆژەیاسایەدا نەریتی پەیوەست بە بەرتەسک بوونەوەی ئەرکی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا بۆ زیاتر لە دوو خول ڕوون بووەتەەوەو بە گوێرەیەوە پوتین دەتوانێ ھەتا ساڵی ٢٠٣٦ لە سەر دەستەڵات بمێنێتەوە.
پێشنیاری ھەموار کرانی یاسای بنەڕەتیی ڕووسیا لە مانگی ژانویەی ساڵی ٢٠٢١ لە لایەن پوتینەوە ھاتەئاراوەو بە گوێرەیەوە دەستەڵاتی پەرلەمان زیاد دەکرێت و ھەروەھا بۆخۆشی دەتوانێ بۆ دوو خولی دیکە لە سەر دەستەڵات بمێنێتەوە.
خولی ئێستای سەرۆک کۆمارەتیی پوتین لە ڕاستی دا دووھەمین خولی شەش ساڵەی یەک لە دوای یەکیەتی و لە ساڵی ٢٠٢٤ دا کۆتایی پێ دێت. بەرلەمە یاسای بنەڕەتیی ڕووسیا مۆڵەتی ئەوەی بە سەرۆک کۆمارانی ئەم وڵاتە نەدەدا کە زیاتر لە دوو خول بەشداریی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی بکەن.
342/